zagros news agency

عێراق … سەرژمێری دانیشتوانی دەرەوەی وڵات ناگرێتەوە

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكردووه‌، ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ گشتییه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌و عێراقیانه‌ ناگرێته‌وه‌ ‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین و ته‌نها دانیشتووانی نێوخۆ ده‌گرێته‌وه‌.
عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاندووه‌، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سەرژمێری گشتیی دانیشتوان و نیشتەجێبوون، کە لە بیستی مانگی تشرینی دووەمی ئه‌مساڵ دەکرءت؛ دانیشتوانی نێوخۆ دەگرێتەوە. ده‌شڵێت.
هینداوی دەڵێت: هه‌وڵی زۆریانداوه‌ عێراقییه‌كانی تاراوگه‌ له‌م سه‌رژمێرییه‌دا به‌شداربن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی ژمارەی ڕاستەقینەی عێراقییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پرۆسه‌كه‌ بەم شێوەیە سەری نەگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كاندیدێكی پۆستی سەرۆككۆماری ئێران دوورخرایه‌وه‌

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین

سەڵاح

ئاژانسی هەواڵی فارس: ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگیراوە

یاسین