zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی دوا وادەی بۆ سوونەی عێراق دیاری کرد

چوارچێوەی هەماهەنگی ٢٠ی ئەم مانگە وەک دوا وادە بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوونەکان دیاری دەکات.
عائید هیلالی سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند. ٢٠ ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ بۆ ئەوەی سوونەکان پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکەنەوە.
هیلالی گوتی: دوای رێوڕەسمی یادی عاشور، وەرزی نوێی یاسادانان دەستپێدەکاتەوە، هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراقیش یەکێکە لە ئەجێندا سەرەکییەکانی دانیشتنەکان.
عائید هیلالی هۆشداریدا، ئەگەر سوونەکان پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە نێوخۆیاندا یەکلایی نەکەنەوە، پرسەکە دەخەنە دەنگدانی پەرلەمان و هەر کاندیدێک دەنگی زۆرینەی بەدەست هێنا، دەبێتە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان بۆ ترەمپ: پێویستە ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بگیرێتەبەر

سەڵاح

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

سەڵاح

بەرلین چالاکی بەرفراوانی هونەری لەخۆدەگرێت

ART