zagros news agency

سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ چەند پرسێک دێتە بەغدا

سەرچاوەکانی حکوومەتی لوبنان دیارترین دۆسیەکانیان ئاشکرا کرد کە نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی چاودێر لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا باسی دەکات.
ڕۆژنامەی “ئەلجمهوریە”ـی لوبنانی لە زاری ئەو سەرچاوانەوە بڵاویکردەوە، کە نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی چاودێر، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەردانی بەغدا دەکات، وەڵامی بانگهێشتی هاوتا عێراقیەکەی، محەممەد شیاع سوودانی” دەداتەوە.
ڕاشیگەیاند، شاندێکی وەزاری کە پێکهاتوون لە وەزیری وزە، وەلید فەیاز، وەزیری ئابووری، ئەمین سەلام، وەزیری کشتوکاڵ، عەباس حاج حەسەن، و وەزیری پیشەسازی، جۆرج بوشکیان، جگە لە ژمارەیەک ڕاوێژکار، یاوەری میقاتی دەکەن بۆ عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، “میقاتی لە بەغدا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسیەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکات، لەوانە بەردەوامبوونی دابینکردنی سووتەمەنی عێراقی بۆ لوبنان بۆ وێستگەکانی کارەبا و یەکلاییکردنەوەی ئەو ناکۆکیانەی لەبارەی بەرنامە داراییەکانییەوە سەرهەڵدەدەن”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دابووە میقاتی، کە حکوومەتەکەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی لوبنان، بەڵێنیشی دابوو کە چارەسەری ئەم پرسانە بکات.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران: ئامادەین رۆژانه پێشوازی له 50 هەزار زیارەتکار بکەین

یاسین

کەشناسی : پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێ

سەڵاح

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چای له هاوکاریی ئێرانه

سەڵاح