zagros news agency

تۆمەتبارێک دوای شەش ڕۆژ لە هەڵاتنی دەستگیر کرایەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی لە بنکەی پۆلیسی ئەلعەشیبە لە بەسرە هەڵات جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی تەمموزی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمەریە نیوزی گوت، “هێزێکی ئەمنی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکردەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بنکەی پۆلیسی ئەلعەشیبە لە بەسرە هەڵات”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “کیکۆ تۆمەتبارە بە دزینی پارەی دەوڵەت”.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 17ـی تەمموزی 2024، دەستگیرکراوێک بە نازناوی (کیکۆ) توانی لە بنکەی پۆلیسی شعیبە لە بەسرە، بۆ شوێنێکی نادیار هەڵبێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

بەرشەلۆنە کەوتە کێبڕکێیەک لە گەل ڕیاڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول

یاسین

سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

یاسین