ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بازرگانێکی بیانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەربەلا، هەواڵی دەستگیرکردنی بازرگانێکی بیانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای کەربەلا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ـی تەمووزی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، ” دەزگای کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکانی کەربەلا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان کە خاوەنی ڕەگەزنامەی بیانییە دەستگیر کردووە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەستگیرکراوەکە یەک کیلۆگرام ماریوانا ماددەی هۆشبەری پێبووە”، ئاماژەی بەوەشکرد “دەستگیرکراوەکە گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پۆلیس و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژانە ڕێگای سەرەکی هەولێر-پیرمام داده‌خرێت

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

سەڵاح