zagros news agency

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بە بەهای ملیارەها دۆلار ساختەی کردووە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دەستگیرکردنی کەسێکی داواکراوی تۆمەتبار بە ساختەکردنی خانووبەرە و زەوی لە کەرخ بەبەهای ملیارەها دۆلار لەگەڵ باندێکی ڕێکخراودا بڵاوکردەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، “یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە ناوچەی شوقەکانی سەیدیە دەستگیرکراوە، بەپێی ماددەی 289/298 و داواکراوە لە بنکەی پۆلیسی بەغدای نوێ”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبارەکە خانووبەرە و زەویەکانی ناو کەرخی ساختە کردووە بە بەهای ملیارەها دۆلار، هەروەها باندێکی ڕێکخراو لەگەڵیدا بووە کە لەڕێگەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ساختەکارییەوە دۆزراوەتەوە”، دەشڵێ: “بە وردی لەڕێگەی زانیارییەکانەوە بۆسەی بۆ دانراوەتەوە و دواتر دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندان”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

چارەنووسی خولی نایابی کوردستان یەکلایی کرایەوە

یاسین

لوبنان: زیاتر لە ١١ هەزار پەنابەری سووریایی بۆ گەڕانەوە ناویان تۆمار کردووە

سەڵاح

سه‌رچاوه‌كان: زیاتر له‌ 120 گه‌نج له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران كوێر كراون

سەڵاح