zagros news agency

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بە بەهای ملیارەها دۆلار ساختەی کردووە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دەستگیرکردنی کەسێکی داواکراوی تۆمەتبار بە ساختەکردنی خانووبەرە و زەوی لە کەرخ بەبەهای ملیارەها دۆلار لەگەڵ باندێکی ڕێکخراودا بڵاوکردەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکە بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، “یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە ناوچەی شوقەکانی سەیدیە دەستگیرکراوە، بەپێی ماددەی 289/298 و داواکراوە لە بنکەی پۆلیسی بەغدای نوێ”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، “تۆمەتبارەکە خانووبەرە و زەویەکانی ناو کەرخی ساختە کردووە بە بەهای ملیارەها دۆلار، هەروەها باندێکی ڕێکخراو لەگەڵیدا بووە کە لەڕێگەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە ساختەکارییەوە دۆزراوەتەوە”، دەشڵێ: “بە وردی لەڕێگەی زانیارییەکانەوە بۆسەی بۆ دانراوەتەوە و دواتر دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندان”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و سعودیە لە ناو عێراق وەڵامی هێرشەکانی ئێرانیان دایەوە

یاسین

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ژمارەیەک کۆرسی راهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات

یاسین