zagros news agency

بەغداد ئەلیەوم: هێزێكی سەربازیی ئەمریكا لە سەربازگەی كەی وەن لە كەركووك جێگیر دەبێ

هێزێكی سەربازیی ئەمریكا لە سەربازگەی (كەی وەن) لە كەركووك جێگیر بووە، لە 60 ئەفسەر و سەرباز پێكهاتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4/8/2024، بەپێی هەواڵێكی (بەغداد ئەلیەوم) هێزێكی ئەمریكی بە ژمارەیەك ئەفسەر و سەربازەوە، گەیشتوونەتە كەركووك.

بەپێی هەواڵەكە، هێزەكەی ئەمریكی لە 60 ئەفسەر و سەربازییە پێكهاتووە، كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتوونە سەربازگەی (كەی وەن).

ئاماژە بەوە كراوە، هێزەكە لەگەڵ هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق و هەرێمی كوردستان ئۆپراسیۆنی سەربازیی دژی داعش لە چیا و ناوچەكەدا ئەنجام دەدەن.

دووپات لەوە كراوە كە هێزە لە سەربازگەی كەی وەن دەمێنەوە، تا ئەو كاتەی كۆنترۆڵی جموجۆلەكانی داعش دەكرێ، لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق و هەرێمی كوردستان، ژوورێكی هاوبەشی سەربازیی پێكدەهێندرێت و نۆ ئەفەسەری هەرێمی كوردستان لە ژوورەكە دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: نابێت ڕێگە بە ڕووسیا بدرێت ئێران وەک کارت بەکاربهێنێت

سەڵاح

ئەنگوستیلەکەی سامسۆنگ هەڵدەوەشێتەوە

یاسین

مان سیتی شوێنگرەوەی ئەلڤارێس دیاری دەکات

یاسین