ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێک مەترسییەک لەسەر ڕێککەوتنی فڕۆکەوانی نێوان عێراق و سووریا ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ شەممە، عامر عەبدولجەبار، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، مەترسی بڕگەیەکی ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان عێراق و سووریا ئاشکرا کرد و جەختی کردەوە، ئەم بڕگەیە زیان به کەشتی هەڵگری نیشتمانی عێراق له ڕووی ئابوورییەوە دەگەینێت.
عامر عەبدولجەبار بە مێدیای ناوخۆی گوت: “سبەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان عێراق و سووریا کۆدەبێتەوە”، ئاماژەی بەوەش کرد، “زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی دەستنیشانکرا، بێ ئاگا لە بابەتی فڕۆکەوانی مەدەنی و یاساکانی و دەرئەنجامە نەرێنییەکانی هەندێک لە بڕگەکانی، چونکە کەسێکی ناپسپۆڕ کە بە درێژایی ژیانی لەم بوارەدا کاری نەکردبێت ئەو پۆستەی وەرگرتووە”.
عەبدولجەبار دەشڵێت، “لەماوەی ئامادەبوونی ئەم کەسەدا، عێراق چەندین ڕێککەوتنی واژۆکرد کە لەگەڵ خۆیدا زیانێکی زۆری بە ئابووری عێراق گەیاند، لەنێویاندا ڕێککەوتنی نێوان عێراق و سووریا”.
ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی: “ئەم بڕگەیە بۆ نموونە دەسەڵات دەداتە فڕۆکەیەکی سووری لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بنیشێتەوە و سەرنشین ببات بۆ وڵاتانی دیکە، یان گواستنەوەیان بۆ ناوخۆی سووریا.”
ڕوونیشی کردەوە، “فڕۆکەوانی سووریاش بەدەست سزا نێودەوڵەتییەکانەوە گیرۆدەن، هەربۆیە ناتوانرێت عێراق ڕێککەوتنێکی گواستنەوەی ئاسمانی بەو جۆرە ئیمتیازانە لەگەڵ وڵاتێک واژۆ بکات کە بەدەست سزاکانەوە دەناڵێنێت لەبواری فڕۆکەوانیدا”، بۆیە داوای دەکەین ئەم بڕگەیە لە ڕێککەوتنەکە لاببرێت، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کۆمسیۆنی ئازادیی ئایینیەکان داوا لە ئەمریکا دەکات یارمەتیی خەڵکی ئێران بدات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

یاسین