zagros news agency

موڵکێکی سەر بە بنەماڵەی سەدام حوسێن ئاشکرا بووە و داوای دەست بەسەرداگرتنی دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکارەکانی سندوقی وەرگرتنەوەی سەروەت و سامانی عێراق بوونی موڵک و ماڵی سەر بە بنەماڵەی سەرۆکی ڕژێمی پێشووی عێراق ئاشکرا کرد و داوای لە وەزارەتی دارایی کرد دەستیان بەسەردا بگرێت. بۆ ئەوەی بخرێتە ناو بڕگەکانی یاسای ژمارە 72ـی ساڵی 2017.
جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقەکە، ئەیمەن داود سەلمان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سندوقەکە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە کردووە بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی موڵکێک کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 92 دۆنمە و سەر بە بنەماڵەی سەدام حوسێنە.
جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری سندوقەکە ڕوونیکردەوە کە “تیمێکی تایبەت لە سندوقەکە لێکۆڵینەوە و وردبینی و پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریانەی ئەنجامداوە کە لەلایەن سندوقەکەوە هاتووە سەبارەت بە بوونی ئەو موڵکەی کە باسکراوە”، ئاماژەی بەوەشکرد کە “تیمەکە توانی دوای وردبینیکردن، ڕووبەری موڵکەکە دیاری بکات، کە بڕی 91 دۆنم و 2150 مەتر چوارگۆشەیە.
ئەیمەن داود گوتیشی: “سندووقەکە داوای لە وەزارەتی دارایی کرد دەست بەسەر پشکەکاندا بگرێت، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی یاسای ژمارە (9ی ساڵی 2012)”، جەختیشی لەوە کردەوە، سندوقەکە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارەی ئەوانەی لە ڕژێمی پێشوو بوون”.

ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پاکستان؛ لە تەقینەوەیەکدا سێ کارمەندی ئەمنی بریندار بوون

سەڵاح

د. عەلی تەتەر: ب تنێ ٩٥سم ماینه‌ بەنداڤا دهۆکێ سه‌ڕڕێژ ببیت

سەڵاح

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی دیوانى چاودێریی داراییی فیدراڵ کۆبووەوە

یاسین