zagros news agency

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

بەبۆنەی تێپەڕبوونی پەنجا و شەش ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە كوردستان دەكەم.
دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بە ڕاسپاردەی بارزانیی نەمر بڕیارێكی مێژوویی بوو بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕش و خەباتی گەلەكەماندا. مامۆستایانی ئایینی هەمیشە سەنگەرێکی بەهێزی بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان و قووڵکردنەوەی هزری نیشتمانپەروەری بوونە و پەیامی خوداپەرستی و دینداری و لێبورده‌یی و میانڕەوی و پێکەوەژیانیان بڵاو کردۆتەوە.
ڕێز و پێزانینی بێپایانم هەیە بۆ ماندووبوون و قوربانیدانی مامۆستایانی ئایینی لە ڕابردوو و ئێستادا. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ هەموویان دەخوازم لە بەجێگەیاندنی ئەم پەیامە پیرۆزە و، ڕێنوێنی و ئاراستەكردنی كۆمەڵگەدا.
خودای گەورە پشت و پەنای هەموو لایەكمان بێت.
مسعود بارزانی
21ی ئەیلوولی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

پوتن و نەتانیاهوو لەبارەی غەزە، ئێران و سووریا گفتوگۆ دەکەن

یاسین

لە نەمسا هەشت کەس بەهۆی ڕەنووەوە گیانیان لەدەستدا

یاسین

لێکۆڵینەوە لە مردنی بەکۆمەڵی شێرەکان لە تەنزانیا دەکرێت

یاسین