ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە بەغدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، دوو ئەفسەر و سەربازێک لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باشووری بەغدا گیانیان لەدەستدا.
ئەمرۆ یەکشەممە، 25ـ8-2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای ناوخۆی گوت: “دوو ئەفسەر بە پلەی عەمید و ئەوی دیکەیان بە پلەی نەقیب لە سوپا و سەربازێک، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا و سێ سەربازیش بریندار بوون.”
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “ڕووداوەکە لە کاتی دامەزراندنی کۆنتڕۆڵ و کاری بەرزکردنەوە و کۆکردنەوەی تەلی دڕکاوی لە ڕێگای حەولی لە مەحمودیە ڕوویداوە”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

یاسین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هۆڵەندا کرد

سەڵاح