zagros news agency

لە بەسرە زیاتر لە 60 کەسی بیانی دیپۆرت کرانەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی پاسپۆرت و نیشینگە ڕایگەیاند، لە پارێزگای بەسرە، 61 کەسی بیانی سەرپێچییان لە مەرجەکانی نیشتەجێبوون کردووە بۆیە دیپۆرت کراونەتەوە.

بەڕێوبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕێگەی چاودێری و لێکۆڵینەوە و پشکنینەوە 61 بیانی دیپۆرت کردووەتەوە کە سەرپێچی یاسای نیشتەجێبوونی بیانییەکان لە عێراق دەکەن لە پارێزگای بەسرە.

بەڕێوبەرایەتییەکە جەختی لەوە کردەوە، بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ هەر کەسێک کە سەرپێچی یاسای نیشتەجێبوون بکات لە سەرانسەری وڵاتدا، ئەمەش لە پێناو ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینی دەکرێت سزای سەر بانکە عێراقییەکان هەڵبگیرێت

یاسین

سوودانی : گرنگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ڕێککەوتنی سیاسی ئەنجام بدرێت

یاسین

ئەگەر هەیە سێ ملیۆن هاووڵاتیی سووریایی ئاوارەی عێراق بن

سەڵاح