zagros news agency

بەغدا.. دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران.
ئەمڕۆ دووشەممە، 2-9-2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە سۆمەریە نیوزی گوت: هێزێکی ئەمنی توانیویانە لە بۆسەیەکدا، دوو کەس لە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری ‘کریستاڵ’ دەستگیر بکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لە ناو شارەوانی بەڕێوەچووە” بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.
هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ناوخۆیی ڕاگەیاند “ئەفسەرێک بە پلەی عەمید لە سوپای عێراقی، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ئەو ڕێگا خێرایەی کە بەرەو ناوچەی غەزالیە دەچێت لێی دا و گیانی سپارد”.
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو “ئەفسەرەکە لە پشوودا بووە و ئەفسەری وەزارەتی بەرگریی عێراقە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش دەستگیر کراوە”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر هاوخەمی بۆ باوکی ئاڤێستا و خانەوادەکەی دەردەبڕێت

یاسین

هاریس لەیەک ڕۆژدا 27 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح