zagros news agency

نرخی نەوت لە پاشەکشەکردنی بەردەوامە

 

​ئەمڕۆ، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت نزمبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو کەمێک چوونە دواوەی تۆمار کرد.

​بەپێی دواین نوێکردنەوەکانی بازاڕ، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 110.1 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی پێشوو 60 سەنت دابەزیوە. هاوکات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش زیاتر پاشەکشەی کرد و گەیشتە 103.0 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی پێشوو 90 سەنت دابەزین نیشان دەدات.

​ئەم دۆخەی ئێستای بازاڕ لە کاتێکدایە کە وەبەرهێنەران هێشتا بەگومانن لە ئەنجامی دانوستاندنەکانی ئاشتی لەنێوان ئێران و ئەمریکا؛ چونکە تاوەکو ئێستا گەرووی هورمز بەنزیکەیی بە ڕووی کەشتییەکاندا داخراوە. ئەمەش وایکردووە دابینکردنی نەوت لە جیهاندا تووشی کێشەی جیدی ببێتەوە و سەرڕای دابەزینە کاتییەکان، نرخەکان هێشتا لەژێر فشاری کێشەی دابینکردنی وزەدا بە بەرزی بمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانکۆی ئاکرێ پێویستی بە 137 فەرمانبەر هەیە

یاسین

بوونی ماددەی تەقینەوە لە بەدەری ئوم قەسر ڕەتدەکرێتەوە

سەڵاح

وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى جووت سایدی شەقامی “گەزنە”یان بەسەرکردەوە

یاسین