zagros news agency

سوودانی و نوێنەری یوونامی کۆبوونەوە

نوسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە؛ سەرۆک وەزیران و محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی هەڵوێستی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە بەرز نرخاند، هەروەها ئەو ئاڵنگاری و کێشانە خرانە بەرباس کە عێراقی پێدا تێپەڕیوە.
لەم کۆبوونەوەیەدا سوودانی جەختی لە پەیامی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە کرد کە پێویستە پێداویستییەکانی گەلی عێراق و خواستەکانیان لەبەرچاو بگیرێن. ئەمەش لە بەرنامەی کاری حکوومەتدا جێگەی کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا خالید مەلەکی

سەڵاح

وەزیری بازرگانیی عێراق: ئەوانەی مووچەیان لە 1.5 ملیۆن دینار زیاترە پسوولەی خۆراکیان دەبڕدرێت

سەڵاح

باكووری كوردستان.. سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لادران و قه‌یووم له‌ شوێنه‌كانیان دانرا

سەڵاح