zagros news agency

بنزیمە: ڤینیسیۆس لە پشت قەیرانی مباپێیە

 

کەریم بنزیمە هێرشبەری پێشووی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانییە، پێی وایە کیلیان مباپێی هاونیشتیمانی خۆی دەبێت فێری ئەوە بێت کە چۆن پۆستی سەری ڕم داگیر بکات. چونکە ناتوانێت ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی لە پۆستی باڵی چەپ لاببات.
کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی ڕیاڵ مەدرید ڤینیسیۆسی لە باڵی چەپدا هێشتەوە، لە هەمان کاتدا وەک هێرشبەرێکی ڕاستەوخۆ یاری بە مباپێ کرد.
ئەم قسانەی بنزیما لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی هەفتانەی ئیسپانی “ئێل چیرێنگویتۆ” ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە هات.
لەمبارەیەوە وتی: کێشەکە بە بڕوای من ئەوەیە کە کیلیان مباپێ هێرشبەرێکی ڕوون نییە، تەنانەت لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانیشدا، هەر جارێکیش بە درێسی ژمارە ٩ یاری دەکات، باش نییە، چونکە ئەم پێگەیە باشە نەک پێگەی خۆی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بە کۆمەڵێک کێشەوە ئەمشە دەچێتە یاریگا

یاسین

وردەکاری گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ میلان

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە نۆتینگهام دۆڕا

یاسین