zagros news agency

حەیدەر سەلامی: ملکەچنەبوونی میلیشیاکان، وڵات دەکێشێتە ناو شەڕ و ململانێکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات، بەڵام هەندێک لەو گرووپانە پەیوەندی دەرەکییان هەیە.

حەیدەر سەلامی  ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بە سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاند، “پێویستە هەموو گرووپە چەکدارەکان بێنە ژێر کۆنترۆڵی وڵات، هەروەها بەردەوامی ملکەچنەبوونیان وڵات دەکێشێتە ناو شەڕ و ململانێکان“.

سەلامی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، “حکوومەتی عێراق هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات، بەڵام هەندێک لەو گرووپانە پەیوەندی دەرەکییان هەیە، ئەمەش ئەرکی گەیشتن بە سەقامگیرییەکی تەواو ئاڵۆزتر دەکات“.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “هێزەکانی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی حکوومییە و یاسایەکی هەیە کە کارەکانی ڕێکدەخات، لەکاتێکدا گرووپەکانی دیکە لە ماوەی 21 ساڵی ڕابردوودا، هیچ دەستکەوتێکیان بەدەست نەهێناوە“.

ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، “هەر وڵاتێک خۆی لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەدوور بگرێت، ئەوە ڕێزنەگرتنە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان“.

هەواڵی پەیوەندیدار

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر به‌ بڕی زیاتر له‌ 5 ملیار دینار چووه‌ بواری جێبه‌جێكردنەوە

یاسین

محەمدجەواد زەریف: کابینه‌ی پزشیکیان کابینه‌ی یەکێتیی نیشتمانی دەبێت

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بودجەی 2024 دەدات

یاسین