ئەمڕۆ دووشەممە، 6-1-2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعە، ڕایگەیاند، پێویستە چەک لە دەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە فەرمییەکاندا بێت.
موقتەدا سەدر، لە پۆستێکی پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’دا نووسیویەتی، سەرجەم سەرکردە و ئەندامانی سوپای عێراق، بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانەوە، لە یادی 100 ساڵەی دامەزراندنیدا، هیوادارم ” لەسەر خۆشەویستی نیشتمان و گەلبەردەوام بن”.
گوتەکانی موقتەدا سەدر لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ ساڵیادی 104 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراقە لەوبارەوە ئاماژەی بەوەش دا، “پێویستە چەک لەدەستی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بێت، دەشڵێت: “نەخێر، هەزار جار نەخێر بۆ چەک و گرووپە نایاساییەکان.”
ئا:ج
هەواڵی داهاتوو