zagros news agency

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر(سەید کاکە)

بەڕێزان خانەودادەی هەڤاڵی تێکۆشەر(سەید کاکە)

خەمباربووین بە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی تێکۆشەر و ماندوونەناس و پێشمەرگەی خەباتگێڕ (سەید کاکە).
بە دڵتەنگییەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و کەسوکاری و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەی و سەرجەم هەڤاڵ و هاوسەنگەران خوالێخۆشبوو و، هەڤاڵانی پارتیمان دەکەین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سەید کاکە) کەسایەتییەکی ناسراو و کادیرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی ماندوونەناس و چاونەترس و دڵسۆز بوو، لە قۆناخەکانی خەباتی ڕزگاریخوازیماندا ڕۆڵی شیاو و دڵسۆزانەی خۆی گێڕاوە و کەسایەتییەکی دیار و ناسرا و نیشتیمانپەروەر بوو و، لە ماوەی خەباتی بێوچانیدا بەشداری چەندین داستان و قارەمانێتی کردووە.

دوای راپەڕینی گەلەکەشمان لە ئاداری(١٩٩١) و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێگەی دیاری هەبووە و لە کار و لێپرسراویەتی حزبی و حکومی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەردەوام بووە لەوانە لە ساڵی (١٩٩٣) لە کۆنگرەی یازدەیەم به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌ و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان بوو، لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتیمان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ساڵی (٢٠١٠) له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشـرا.

دووبارە بە ناوی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە و ئومێدەوارین خانەوادەی تێکۆشەری خوالێخۆشبوو(سەید کاکە) لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن و، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی پاکی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بە هەشتی بەرین شاد بکات.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ی ئابی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت هوتێلی (بەری-حەجەری) لە سەرسنک کردەوە

یاسین

قالیباف : هاتووچۆ لە گەروی هورمز بە سنورداریی دەمێنێتەوە

گوران

ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانی دەدات

یاسین