zagros news agency

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە ئەگەری نمە باران هەیە

ئەمڕۆ دوو شەممە 06 – 01 – 2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى , ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەولێر , لە گەڵ دورستبوونى تەم لەسەر هەندێ ناوچەى شاخاویی.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 – 15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

 

سبەی سێ شەممە 7 0- 01 – 2025
کەش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى .
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەر خۆ دەبێت ( 5 – 10 ) کم/ک .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9– 10 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى

بەشى پێشبینى 06- 01- 2025

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت پشتیوانیی لە دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا پشتگیریی سوودانی دەکات

یاسین

هه‌ولێر…به‌ گوژمه‌ى نزیکەى دوو ملیار دینار به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك دانرا

سەڵاح

سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ «ئومێد خۆشناو» پارێزگارى هەولێر کۆبووە

یاسین