ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسا گرنگه‌كان دا

 

ڕۆژنامه‌ى (الصباح)ى فه‌رمى بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 21ى 1ى 2025) په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى ئاسایی خۆیدا، ده‌نگى له‌سه‌ر سێ پرۆژه‌یاسای گرنگ دا.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پرۆژه‌یاسای یاسای هه‌موارى باری کەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959 دا.

هه‌روه‌ها ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی ئەو موڵکانە دا کە هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تى به‌عسی (هەڵوەشاوە) دەیانگرێتەوە.

هاوكات هه‌ر له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆدا، ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر پرۆژه‌یاسای هەموارکردنەوەی هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016 دا.

ئه‌م سێ پرۆژه‌یاسایه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كێشمه‌كێشی له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان دروست كردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دابین دەکرێت

یاسین

نرخى نەوت بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

سبه‌ی کونسوڵخانەی قەتەڕ لە هەولێر دەکرێتەوە

یاسین