zagros news agency

حکومەتی تورکیا دۆخی ئاشتی تاوتوێ دەکات

 

کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە باسەکانی کۆبوونەوەکە، پرۆسەی نوێی ئاشتییە.
ئەمڕۆ کابینەی حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، چەندین بابەتی وەک دۆخی سوریا، شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی سنوورەکان، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس و گەڕانەوەی ترامپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا گفتوگۆ دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لەو بابەتانە، خەبات و هەوڵەکانی پرۆسەی نوێی ئاشتییە کە ئەردۆغان بە تورکیای بێ تیرۆر ناوی دەبات. دواجار، شاندی دەم پارتی بۆ دووەم کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەردانی وەزارەتی دادی تورکیایان کردبوو بەڵام هەتا ئێستا وەزارەت وەڵامی شاندەکەی نەداوەتەوە.
شاندی دەم پارتی، رۆژی ٢٨ی کانوونی ساڵی ٢٠٢٤ سەردانی زیندانی ئیمرالیان کردبوو و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببوونەوە، دوای ئەوە شاندی ناوبراو لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی تورکیاش کۆببوونەوە. بە وتەی شرۆڤەکار و چاودێران، پێشبینی دەکرێت ئۆجەلان ئەمجارە داوای دانانی چەک و راگرتنی شەڕ لە پەکەکە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی نقوم بوونی دوو کەشتی گەشتیاری لە چین نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 70ـی دیکەس بریندار بوون

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لەگەڵ چین و توێژ و كەسایەتییەكانی زاخۆ كۆبووەوە

سەڵاح

لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان دەکات

سەڵاح