zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو دەکات

رۆژی پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسفکرا و جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کرایەوە بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسەیە. بەڕێز داودئۆغلو سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بووە و ڕۆڵی سەرۆک بارزانیی بەرز نرخاند.
پێشهات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تەوەری دیکەی ئەم دیدارە بوون.
May be an image of 9 people, the Oval Office and text

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوی حاجیان بۆ فه‌ریزه‌ی حه‌جی 2026 بڵاو كرایه‌وه‌

سەڵاح

سەبارەت بەو لێبڕینەی لە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی روونکردنەوەی دا

سەڵاح

دۆناڵد ترەمپ: پێویستە ئامادەبن هەندێک شتمان پێبدەن کە ئێستا ئامادە نین

سەڵاح