zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی چەند هەواڵێک لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ڕەتدەکاتەوە

عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ڕایگەیاند، هەندێک پارت لە عێراق هەوڵدەدەن هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان دوابخەن.
عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، “ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی باسیان لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان کردووە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا ڕاست نییە، ئەمانە هەوڵێکن بۆ سەرلێشێواندن و دروستکردنی کاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن.”
عەلی فەتلاوی گوتیشی، “هەموو هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا بکرێت، کە بڕیارە پێش کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەش دا، هیچ نیازێکی سیاسی و حکوومەت نییە بۆ دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.”
قسەکانی ئەو سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی دوای ئەوە هات کە چەند سەرچاوەیەی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویان کردبووەوە ‘نووری مالیکی و هادی عامری’ لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان ڕێککەوتوون پرۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی داهاتوو دوابخەن، ئەمەش بە بیانووی نەبوونی هەلومەرجی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
ئەو سەرچاوانە گوتویانە، “مالیکی پێیوابووە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم کاتەدا بۆ زۆربەی لایەنەکانی ناو چوارچێوە بە مانای “خۆکوشتنی سیاسی” دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و ئیمارات هەوڵ‌دەدە سووریا بگەرێننەوە نێو وڵاتانی عەرەبی

سەڵاح

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەگەڵ سەرکردەی چەکدارانی عێراق کۆ دەبێتەوە

یاسین

ڕووسیا کار لەسەر دەست‌پێکردنەوەی دانووستانی ئاستانا دەکات

سەڵاح