جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق، له 36ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە داوە: “لە 16 ئازاری هەموو ساڵێک، بە ئازارێکی زۆرەوە سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان و سەرجەم عێراقیە رەسەنەکان و خاوەن هەڵوێستەکان دەکەین لە جیهان.”
دکتۆر شاخەوان عەبدولا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستووەتە روو: “بەداخەوە، دوای تێپەڕبونی 21 ساڵ بەسەر روخاندنی رژێمی لەناوچوو، حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، کاریان نەکردووە بۆ قەرەبوکردنەوەی رۆڵەکانی هەڵەبجەو دادپەروەریکردنیان و نەهێشتنی شوێنەواری تاوانەکان لەسەریان.”
هەروەها جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق راشی گەیاندووە: “داوا لە فراکسیۆنە سیاسیەکان دەکەین، رێکبکەون و لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دەنگبدەن، لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، وەک وەفایەک بۆ ڕۆڵە قوربانیدەرەکانی.”
جەختیشی کردووەتەوە: “بهداخهوه جیهان له ئاست كیمیابارانكردنی ههڵهبجه بێدهنگ بوون، كه بووه هۆی شههیدكردنی زیاتر له پێنج هەزار كهسی سڤیل و بێتاوان، كه زۆرینهیان منداڵ و ئافرهت و پیاوانی بهساڵاچوو بوون.”