zagros news agency

کۆمیسیۆن لیستی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد

 

دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنووسی تیروپشکی کاندیدەکان و ژمارە زنجیرەی لیستەکانی پەسەند کرد.

بەگوێرەی بەڵگەنامەی کۆمیسیۆن، دەستەی کۆمیسیاران رەزامەندی لەسەر لیستی ژمارە زنجیرەی هاوپەیمانییەکان داوە، کە بە “201- هاوپەیمانی دۆزی ئێزیدی” دەست پێدەکات و بە “346- ئەسوان کلدان” کۆتایی دێت.

هەروەها کۆمسیۆن بڕیاریدا بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژاردنەکان راسپێرێت رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر و ئەو ژمارە زنجیرەی لیستانەی لەلایەن هاوپەیمانییەکان و لایەنە سیاسییەکان و تاک کاندیدەکانەوە دەستیان گرتووە لە رۆژنامە فەرمییەکان و لە سایتی کۆمسیۆن بڵاوبکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا سێ شارەداری لە کارەکانیان لادا

یاسین

هێرشی ڕووسیا بۆ سەر شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا چەندین قوربانیی لێ کەوتەوە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

یاسین