zagros news agency

بەهۆی ئەشکەنجەدانییەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە (16ی نیسانی 2025) ڕایگه‌یاند، کچێکى ته‌مه‌ن پێنج ساڵ لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی لە گەڕەکی (مونته‌زر) لە ڕۆژهەڵاتی شارى بەغدای پایتەخت، گیانى له‌ ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانى ڕاگه‌یاندووه‌: “زانیاری لە یەکێک لە هاوکارەکانەوە دەستکەوتووە سەبارەت بە کوشتنی منداڵێک لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی لە گەڕەکی مونته‌زر لە ڕۆژهەڵاتی پایتەخت، دوای پشکنینی پسپۆری پزیشکی دادوەری،ی دەرکەوتووە کە منداڵەکە به‌ناوى (م. م)، لەدایکبووی ساڵی 2020، بەڕاستی لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان گیانى له‌ ده‌ست داوه‌”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “نیشانەی ئەشکەنجەدان، لێدان، نیشانەی ددان (گازگرتن)، و شینبوونه‌وه‌ لەسەر جەستەی بینراوە”.

هه‌روه‌ها ئاماژەی به‌وه‌ش دا “دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن ئەفسەری بنكه‌كه‌وه‌، باوکی و هاوسه‌رى دووەمی پیاوه‌كه‌ دەستگیرکراون و دانیان بەوەدا ناوە کە له‌ منداڵه‌كه‌یان داوه‌ تا گیانى له‌ ده‌ست داوه‌”.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیرەکی دەستکرد و مێرمنداڵێک سنوورەکانی فەلەکناسی دەبەزێنن

یاسین

هەڵبژاردەی خانمانی میسڕ بوونە پاڵەوانی مۆندیالی خانمان

یاسین

نوێترین هەواڵ دەربارەی بردنەوەکەی هەولێر بەرامبەر شوڕتە

یاسین