zagros news agency

سوودانی و ئەردۆغان به تەلەفۆن دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان باس کرد

 

سوودانی و ئەردۆغان به تەلەفۆن باسیان له هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کرد.

سوودانی رایگەیاند، بەزاندنی ئاسمانی عێراق سەرۆکۆنه دەکەین و ئەمه پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانه.

له گفتوگۆکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی لەسەر پرسە جیاوازەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کرادەوه.

هەردوولا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان سەرکۆنه کرد و داوای هەڵوێستێکی یەکگرتوو لەلایەن هەموو وڵاتان کرد.

لای خۆیەوه ئەردۆغان پشتیوانی تورکیای بۆ سەروەری عێراق دووپاتکردەوە و هەروەها پاڵپشتیی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ پاراستنی سەروەری و رێگریکردن لە خزاندنی عێراق بۆ ناو گۆڕەپانی ململانێکان راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

دوای چەکدانانی پەکەکە، کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی لە تورکیا پێک دەهێنرێت

یاسین

کۆمپانیای ئەپل شۆرشێکی نوێ لە سیستەمی سیری دەکات

یاسین