zagros news agency

ڕاپۆرتێكی ئەورووپی: عێراق لە ڕیزی خراپترین دەوڵەتانی جیهانە بۆ ئافرەتان

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری (cow world) کە هەڵسەنگاندنی بۆ 157 وڵات لەسەر بنەمای نۆ پێوەری جیاواز کردووە، لەوانە: (یەکسانی لەنێوان ڕەگەزەکان، ڕێژەی کورسییەکانی دەسەڵات کە ئافرەتان بەدەستیان هێناوە، هەستکردن بە ئاسایش، ئایا ژنان بەتەنیا دەتوانن پیاسە بکەن؟ یەکسانیی لە داهاتدا، گرنگیدان بە مافەکانی مرۆڤ، ئاستی خوێندەواری و پەروەردەی ژنان، ڕێژەی ژنانی تەمەن ٢٥ ساڵ بەرەو سەرەوە کە بە مووچە کار دەکەن، ئاستی تێکەڵبوونی ژنان لە کۆمەڵگادا.) بەپێی دەرەنجامی توێژینەوەی گۆڤارەکە، عێراق لە پلەی 123یەمینی وڵاتانی جیهان هاتووە لە کۆی 156 وڵات.

لەسەر ئاستی جیهان، هۆڵەندا لە ڕیزبەندی یەکەم هاتووە وەک باشترین وڵات بۆ ئافرەتان، پاشان نەرویج و سوید لە پلەکانی دووەم و سێیەم، هەروەها دانیمارک پلەی چوارەمی گرتووە و عێراقیش لە پلەی 123یەمینی ڕیزبەندییەکەدایە.

هەشت وڵات لەنێو 10 وڵاتی باشترین بۆ ژنان لە ئەورو,پا، لەوانە فینلاندا (پلەی پێنجەم)، سویسڕا (پلەی حەوتەم)، فەرەنسا (پلەی نۆیەم) و ئەڵمانیا (پلەی دەیەم). هەروەها لە لیستەکە کەنەدا (پلەی شەشەم) و نیوزیلاندای (پلەی هەشتەم)ی لەخۆ گرتووە.

هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، سعوودیە وەک باشترین وڵاتی عەرەبی بۆ ئافرەتان هاتووە، پاشان عومان دووەم، ئوردن سێیەم، ئیمارات چوارەم، جەزائیر پێنجەم، سوودان شەشەم و قەتەڕ حەوتەم، کوەیت لە پلەی هەشتەم، لوبنان نۆیەم، لیبیا دەیەم، عێراق لە پلەی یازدەهەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن، دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كات

یاسین

حکومەتی ھەرێم بڕیارێکی لەبەرژەوەندی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرا لەناوخۆی هەرێم دەرکرد

سەڵاح

بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 20% درێژکرایەوە

سەڵاح