zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی دوای جەژن گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و یاسای نەوت و گاز له پەرلەمان دەخاتەڕوو

 

سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد رۆژی چوارشەممە، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتن لەسەر گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان دوای پشووی جەژنی قوربان، کە گۆڕانکارییەکان بەشداربوونی دەنگەکانی نێوان سەرۆکی لیست و کاندیدەکانی دیکە لە هەمان لیستدا دەگرێتەوە. هەروەها چوارچێوە رێککەوتووە لەسەر گۆڕینی بڕگەیەک لە یاسای نەوت و گاز و یاسای هێزەکانی حەشدی شەعبی.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتن لەسەر پێویستی پەسەندکردنی هەندێک یاسا دوای گۆڕانکارییەکانیان، بەشێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغەکەدا بگونجێت بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و نەرمی پرۆسەی سیاسی.”
ئەوەشی خستەڕوو، “لە نێوان ئەو یاسایانەی کە پلانیان بۆ دانراوە دوای پشووی جەژنی قوربان لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بخرێنەڕوو، گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنه، کە بە شێوەیەکی تەکنیکی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت بەبێ کاریگەری لەسەر کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.”
روونیشی کردەوە، “گۆڕانکارییەکە بڕگەیەک دەگرێتەوە کە پەیوەندی بە دابەشکردنی دەنگەکانە لە نێوان سەرۆکی لیست و کاندیدەکانی دیکەی نێو هەمان لیسته، کە بە رێژەی ٨٠٪ بۆ ٢٠٪ دەبێت، واتە سەرۆکی لیست ٨٠٪ی دەنگەکان وەردەگرێت و ٢٠٪ی دیکە بەسەر کۆی کاندیدەکانی نێو هەر لیستێک دابەش دەکرێت.”
ئاشکراشێ کرد، “هۆکارەکانی گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان زۆرن، لەوانە بەدیهێنانی هاوسەنگییەکی راستەقینە، هەروەها بوونی لیستێکی بەهێز کە پشتگیری و پەسەندکردنی دەنگدەران بەدەست بێنێت و دەنگەکان تێکەڵ نەکرێن، بەتایبەتی لە بەغدا.”
گوتیشی، “لە نێوان یاساکانی دیکە کە بڕگەکانیان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، یاسای نەوت و گازە بەهۆی گرنگییەکەی لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی وزە لە وڵاتدا، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە دابەشکردنی سامانی نەوتی، هەروەها گفتوگۆ و گۆڕینی بڕگەکانی یاسای حەشدی شەعبی.”
پشتڕاستیشی کردەوە، “هەموو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری ئەمەیان کردووە و رێنماییەکانیان بۆ پەرلەمانتارەکانیان داوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سیاسی و پەرلەمانتارانی دیکە، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کە بتوانێت پرۆپۆزەڵەکانی گۆڕینی یاساکانی ئاماژەپێکراو چارەسەر و گفتوگۆ بکات، کە بەشێکی گرنگی پرۆسەی سیاسی پێکدێنن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

مامۆستایانی ئایینی ئاكرێ: هیچ بیانویه‌ك بۆ به‌غدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌ نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان

سەڵاح

Apple لە کۆنگرەی WWDC2025 سیستەمێکی نوێی نمایش کرد

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

یاسین