zagros news agency

وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی دەکات

 

وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی کرد، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئیستانبوڵ بەرێوەبچێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، “فوئاد حوسێن له پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر گفتوگۆیان لەسەر دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکه کرد، بەتایبەتی جەنگی ئێران و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکه.”
راشیگەیاند، “لەم چوارچێوەیەدا فوئاد حوسێن داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی کردووە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە ئیستانبوڵ بەرێوەبچێت، بە مەبەستی هەماهەنگی هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر پەرەسەندنە خێراکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا به هەستێکی یەکگرتوو و بەرپرسیارانە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات

یاسین

ئێران بیر لە گواستنەوەی پایتەخت لە تارانەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەکاتەوە

یاسین

مەسرور بارزانی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خاوەنی پێگەیەکی دیار و سەنگینە لە کاری بەخشین و خێرخوازیدا

یاسین