هێشتا چوار مانگی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، له عێراق كڕین و فرۆشتن به كارتی ده‌نگدانه‌وه ده‌كرێ، كۆمسیۆن ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات سزا ده‌درێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه: “له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ڕای گشتی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه كۆمسیۆن هه‌موو ڕێكاره‌كانی ده‌گرێته به‌ر، به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵی پێشێلكارییه‌ك.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كڕین و فرۆشتنی كارتی بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران و ئیستغلالی كه‌ره‌سته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ مه‌رامی تایبه‌ت بدرێ، ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه‌وه ئیتر كاندید بێ و یان هاوپه‌یمانی، به سزای یاسایی ده‌گه‌یه‌نرێن.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه “هه‌ر كاندیدێك ده‌ست بكا به كڕینی كارتی ده‌نگدان ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و دووریش ده‌خرێته‌وه له كاندبوون و لیسته‌كه‌شی سزا ده‌درێت”

