کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای کرد کە لیژنەکانی چاودێری میدیایی ناوەندی و لاوەکی لە ئۆفیسەکانی پارێزگاکان پێکهێنراون بۆ چاودێری کردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان.
جومانە غەلای بە شەفەق نیوز وت: “ئەرکی ئەم لیژنەکان بریتییە لە چاودێری و بەدواداچوونی پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن و وەرگرتنی زانیارییەکان، بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە ریکلامی پێشوەختە پێش کاتی فەرمی دەستپێکردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانەوە هەیە.”
ئاماژەی بەوەش کرد کە “ریکلامی پێشوەختە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سیستەمی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانە.”

