ئەنجومەنی باڵای دادوەری به سەرۆکایەتی فایەق زێدان کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ دادوەرانی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی، سەرۆکی داواکاری گشتی، سەرۆکی دەستەی چاودێری دادوەری، و دادگای فیدراڵی باڵا ئەنجامدا.
له کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لەسەر میکانیزمەکانی کاری دادوەری دروست و پابەندبوون بە تایبەتمەندییەکان بەپێی دەستوور و یاساکانی جێبەجێکراو کرد و گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی و بێلایەنی دادوەری و دوورکەوتنەوە لە هەر هەڵسوکەوت یان کردارێک کە ئەم ئەرکه لاواز بکات، جەختی لێکرایەوه.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی، مەنزر ئیبراهیم، سوپاسی ئەندامانی دادگاکەی کرد بۆ پاشگەزبوونەوەیان لە داوای خانەنشینکردن پاش ئەوەی هۆکارەکانی ئەو داوایە چارەسەرکرا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری رۆژی یەکشەممەی رابردوو، جاسم عەبود، سەرۆکی پێشووی دادگای فیدراڵی بەهۆی “کێشە تەندروستییەکان” خانەنشین کرد.

