له کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی سوننه و شیعه دروست بوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانتاره شیعەکانی عێراق، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکێک له کەناڵەکان گوتوویەتی، “ناسنامەی عێراقی گاڵتەجاڕییە” و ئەمەش پێشێلکردنی دەستوور و یاسای عێراقه.
هەر بەمهۆیه پەرلەمانتارانی شیعه داوای دوورخستنەوەی مەشهەدانی دەکەن و واژۆیان دژی کۆکردەوه.
له راگەیەندراوەکەدا، پەرلەمانتارانی شیعه داوا دەکەن مەشهەدانی رەوانەی لیژنەی تەندروستی بکرێت، چونکه ئەم لێدوانانه زۆر مەترسیداره و گوتەی کەسێکی عاقڵ و پێگەیشتووه نییه و نیشانەی ئەوەیه که مەشهەدانی هەستی نیشتمانپەروەریی نییه.
ئەمەش وایکرد گرژی لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بێت پەرلەمانتارانی شیعه و سوننه دژی یەکتر واژۆ کۆبکەنەوه.
له بەرامبەردا پەرلەمانتارانی سوننه واژۆیان کۆکردۆتوه و داوای دوورخستنەوەی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

