ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له ناوچه‌ی سه‌یدیه له باشووری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ڕووی دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه به‌هۆی ئه‌وه بووه كه ڕێگه نه‌دراوه به‌ڕێوه‌به‌رێكی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ له به‌غدا كه‌سێك له شوێنه‌كه‌ی دابنرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه پۆسته‌كه‌ی بۆ كه‌سێكی تر جێبه‌هێلێت و پاشان شه‌ڕ و ئاڵۆزی دروست بووه.
شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر بووه و له ئه‌نجامدا كوژراو برینداری لێ كه‌وته‌وه و یه‌كێك له كوژراوه‌كان ئه‌فسه‌رێكه به پله‌ی عه‌مید، به‌ڵام رووونكردنه‌وه‌ی زیاتر نه‌خراوه‌ته ڕوو.

