zagros news agency

ئەلسودانی: عێراق هێرشە ناوخۆییەکانی دژی ئیسرائیل پووچەڵکردەوە

محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایکرد، زیاتر لە 29 هەوڵی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوخۆی عێراقەوە بەرەو ئیسرائیل ڕێگری لێکرا.
ئەلسودانی دووپاتی کردەوە کە گروپە چەکدارەکان لە عێراق هەوڵیانداوە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرەو ئیسرائیل و بنکە عێراقییەکان کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا نیشتەجێیە لە شەڕی 12 ڕۆژەی تاران و تەلئەبیبدا.
ئەلسودانی وتی: ئێمە ڕێگریمان لە زیاتر لە 29 هەوڵی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوخۆی عێراقەوە کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە هێرشە پووچەڵکراوەکان بەپێی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە سەربازییەکانی عێراق ئەنجامدراون.
جەختیشی کردەوە، “رێگە بە هیچ تاک و قەوارەیەک نادەین عێراق وەک بنکەیەک بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەکاربهێنێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح