zagros news agency

رێکخراوی كۆچی نێودەوڵەتی: زۆرینەی عێراقییەكان لەبەر خراپیی دۆخی ئەمنی، بێکاری، نەبوونی خزمەتگوزاری، داوكەوتوویی، توندوتیژیی ململانێكان، تێكچوونی ژینگە کۆچ دەکەن

 

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە توێژینەوەیەکی نوێدا سەبارەت بە (هۆکارەکانی دیاردەی کۆچکردنی هاووڵاتییان لە عێراقەوە بۆ وڵاتانی تر) ئاماژە بەوە دەکات: “چەند هۆکارێکی سەرەکی هەن کە چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراق بۆ کۆچکردنی کاتی و هەمیشەیی پاڵ پێوە دەنێن. لە 74%ی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، بەهۆی بارودۆخی خراپی ژیانەوە، بەدوای ژیانێکی باشتر و شایستەدا دەگەڕێن، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە بۆ دەربازبوون لە شەڕ و ناسەقامگیری و گرژییەکان پەنا بۆ کۆچکردن دەبەن.”

بە گوێرەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە: “زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، پاڵنەرە سەرەکییەکانی پەیوەست بە بارودۆخی ژیان، ئاسایش و گەڕان بەدوای هەلی کار، یان خوێندن وەک پاساو و هۆکاری سەرەکیی بۆ کۆچەکەیان هێناوەتەوە، ئەمە جگە لە کاریگەرییەکانی کەشوهەوا و هۆکارە ژینگەییەکان کە کاریگەریی نەرێنییان لەسەر کۆمەڵگاکانیان هەبووە.”

ئەنجامی ڕاپرسییەکە دەڵێت: “پاڵنەرە سەرەکییەکانی کۆچکردنی عێراقییەکان بریتییە لە خراپیی بارودۆخی ژیان لە وڵاتەکەدا، لەوانە هەژاری، بێکاری، دەست ڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزاری و شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو، بە ڕێژەی (74%). هەروەها، دەرئەنجامەکانی شەڕ و بارودۆخی ئەمنی بە ڕێژەی (67%) و گەڕان بەدوای کار بە ڕێژەی (46%). جگە لەوەش، 15%ی بەشداربوان عێراقیان بەجێ هێشتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکانیان یەک بگرنەوە، یان هاوسەرگیری بکەن، ژمارەیەکی کەمی بەشداربوانیش ڕووداوەکانی پەیوەست بە ژینگە، یان بارودۆخی سەختی کەشوهەوایان وەک هۆکاری کۆچکردن هێناوەتەوە.

هەروەها ڕێژەی 4%ی کۆچبەرە عێراقییەکان، هۆکاری سەرەکیی جێهێشتنی وڵاتەکەیان بە مەبەستی خوێندن بووە.

هاوکات 10%ی بەشداربوان کە داوای پێگەی پەنابەری دەکەن، هۆی کۆچەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ دواکەوتوویی دابونەریت و نزمیی ئاستی ڕۆشنبیری لە عێراق. ڕێژەیەکی هاوشێوەش (9%) ڕووداوە ژینگەییەکانیان وەک هۆکارێک بۆ کۆچکردن هێناوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

راوێژكاری بارەگای بارزانی له‌ وەڵامی قەیس خەزعەلی: هێزی پێشمەرگە خۆسه‌پاندنى هیچ لایەنێک قبووڵ ناکات

سەڵاح

جەنگی ئێران، قەبارەی بازاڕی چەک و جبەخانەی گەیاندە 500 ملیار دۆلار

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئیسرائیل ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح