zagros news agency

ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوه؛ تەوەری سەرەکی جورف ئەلسەخر و بودجەیه

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی گرنگ، کە دیارترینیان دۆسیەی جورف ئەلسەخر و پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧ـە.

 

سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند کە کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی جورف ئەلسەخر و کۆنتڕۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

 

ئاشکراشی کرد، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا پرسی یەکلاییکردنەوەی سەرۆکایەتیی لیژنە پەرلەمانییەکان و پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی ٢٠٢٧ تاوتوێ دەکرێن.

حکومەتی عێراق ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بڕیاری چوونەناوەوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی بۆ ناوچەی جورف ئەلسەخر لە ماوەی داهاتوودا ڕاگەیاند، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە حکومییەکاندا دێت بۆ سەپاندنەوەی کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر ناوچەکە و ڕادەستکردنی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکەی بە هێزە فەرمییەکان دوای پەککەوتنی هەوڵەکانی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە کشانەوەی گرووپە چەکدارەکان.

 

سەبارەت بە بودجەی فیدراڵی، ئەنجومەنی وەزیران تاوەکو ئێستا دەنگی لەسەر نەداوە بە مەبەستی ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پەسەندکردنی، و گفتوگۆکان لەبارەیەوە بەردەوامن، و بڕیارە ئەنجومەنی وەزیران لەم هەفتەیەدا دانیشتنێکی تایبەت بۆ یەکلاییکردنەوەی تەرخان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا ئەحمەد دەشتی

یاسین

ئیسماعیل بەقایی: گوشارەکانی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر پەیوەندیییەکانی ئێران و عێراق نابێت

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی لە سی و هەشتەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی

دڵشاد