نووسه‌رێكی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه عێراق 23 ساڵه له قه‌یرانی كاره‌بادایه و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست، ده‌زانن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان كاتیه، پاره‌ی ئه‌م وڵاته ده‌دزن.
حسێن عیقابی، نووسه‌رێكی عێراقییه و له ئه‌كاونتی خۆی له (فه‌یسبووك) نووسینێكی له‌باره‌ی قه‌یرانی كاره‌با له عێراق نووسیووه و ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ده‌گرێت.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه: “ماوه‌ی 23 ساڵه عێراق ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی كاره‌با بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌كانی چینی سیاسییه‌وه‌یه كه شكستیان هێناوه له كار و باره‌كانیاندا، وێڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆر بۆ باشتكردنی كاره‌با ته‌رخان ده‌كرێ، به‌ڵام كێشه‌كه هه‌ر به‌رده‌وامه، ده‌توانرا له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك وێستگه‌یه‌كی كاره‌با دابنرێت، به‌ڵام پاره‌ی ئه‌وه كاره دزرا و بردرانه بانكه‌كانی ده‌ره‌وه.”
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو: “قه‌ناعه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق وایه كه هه‌ر ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدا ده‌بێ، به‌نمونه یاوه‌ر و روبێعی و جه‌عفه‌ری كه ده‌سه‌ڵاتیان له به‌غدا نه‌ما، چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رۆڵی سیاسی‌یان نه‌ما گه‌ڕانه‌وه، ئێستاش پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌ڵبژاردن دیسان ده‌نگ به‌و جۆره كه‌سانه بده‌ین؟!.
عێراق له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كاره‌بادایه و تاوه‌كوو ئێستا ئه‌و كێشه‌ی به چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و دوێنێ كوژاندنه‌وه‌ی گشتی له سه‌رتاسه‌ری عێراق ڕووی دا و ئه‌وه‌ش عێراقییه‌كانی زیاتر توڕه كردووه.

