سەرچاوەیەکی ئەمنی ئه‌مڕۆ (چوارشەممە 13ى 8ى 2025) ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت، خێزانێکی حەوت کەسی گیانیان لەدەست دا.
سەرچاوەکە ڕاگەیاندووە، ئاگرەکە لەناو ماڵی قوربانییەکاندا لە گەڕەکی “ئور” لە ڕۆژهەڵاتی بەغدادی پایتەخت کەوتووەتەوە.
هەروەها گوتیشی، لێکۆڵینەوە بۆ زانینی وردەکاریی ڕووداوەکە کراوەتەوە و تەرمەکان لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە دەرهێنراونەتەوە، ڕوونیشیکردەوە کە قوربانییەکان پێکدێن لە ژن و مێردێک و پێنج منداڵەکەیان.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ڕابردوو له شارى كووت ناوه‌ندى پارێزگاى كووت، ئاگر له هایپه‌رماركێتى كۆڕنیش كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 60 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ده‌یانى تریش بریندار بوون، هاووڵاتیانیش ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له‌ده‌سه‌ڵاتداران گرت به‌هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا نه‌یتوانیوه كه‌ره‌سته و ئۆتۆمبێلی پیویست به‌و ڕووداوانه، دابین بكات.

