zagros news agency

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەنێو سانتیاگۆ گۆڵبارانی ریالی کرد

لە یاری کلاسیکۆ و ئاگرینی هەفتەی یازدەی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ریالی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، هەروەها تا ڕادەیێک بەرشەلۆنە باشتر دەرکەوت و دوو لێدانی بۆ نێو چوارگۆشەی بارسا هەبوو، بەڵام سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم، هەردوو لا بە ئاستێکی باشتر گەڕانەوە نێو یاریگا، بەرشەلۆنەی میوان دەستپێشخەری کرد و توانی دوو گۆڵ لە ماوەی دوو خولەکدا لەڕێگەی یاریزان لیڤاندۆڤسکی تۆماربکات،

دوای ئەوە بەرشەلۆنە گڕی گرت و لیڤا تۆپێکی لە ستۆندا، بەڵام لە خولەکی 77 لامین یامال گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، هەر ئەوەندەی پێنەچوو ڕافینیا گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد و ریالیش بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ڤیدیۆ… تێكدانی به‌شێك لەو كێڵگە کشتوکاڵیانەی بەرهەمەکانیان بەئاوی پیس ئاو دەدن

سەڵاح

روونکردنەوەیەک لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور

یاسین

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

یاسین