zagros news agency

كەسوكاری سێ هەزار چەكداری میلیشیاكان كە لە سووریا كوژراون، لە عێراق مووچەی شەهیدانە وەردەگرن

 

بۆ یەكەمجار زانیاریی لەبارەی ژمارەی ئەو چەكدارانەی میلیشیاكانی عێراق ئاشكرا كرا كە لە نێو سووریادا كوژراون، كەچی لە عێراق مووچە وەردەگرن.

وێڕای ئەوەی عێراق بە فەرمی هیچ هێزێكی نەناردووەتە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی، بەڵام لە ماوەی ساڵی ٢٠١٤ تا ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، هەزاران چەكداری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە سووریا شان بە شانی هێزەكانی ئەسەد و گرووپەكانی دیكەی سەر بە بەرەی مقاو*ەمە شەڕیان كردووە.

لەم چوارچێوەیەدا پێگەی (الوزیر العراقي) كە پێگەیەكی زۆر بەناوبانگی تۆڕی (X)ە و گومان دەكرێت لە موقتەدا سەدرەوە نزیك بێت، لە زاری بەڕێوەبەری شەهیدانی حەشدی شەعبییەوە بڵاوی كردەوە: ”سێ هەزار شەهیدمان (چەكدارانی كوژراوی میلیشیاكانن) لە سووریا هەیە، كەسوكارەكانیان مافەكانی خانەنشینی لە حكوومەت لەگەڵ پارچەیەك زەوی و مووچەی شەهیدانە و پارەی حەج و عەمرە و كرێی خوێندن لە زانكۆ ئەهلییەكان و ئیمتیازی دیكە وەردەگرن.“

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانیەوە

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

ڤیستەڤالا سێیێ یا ته‌حینێ و به‌رهه‌مێن خۆمالى ل ئامێدیێ برێڤەچوو

سەڵاح