zagros news agency

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: کشانەوەی هاوپەیمانان ئاماژەیە بۆ توانای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر

 

گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، سەباح نوعمان دووپاتی کردەوە، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت.

سەباح نوعمان راگەیاند: “کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق یەکێکە لە دەستکەوتەکانی حکومەت و نیشاندەری توانای عێراقە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری بەبێ ئەوەی پێویستی بە هاوکاریی خەڵکی دیکە بێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە بەبێ هەوڵی سیاسی و پێداگری سەرۆک وەزیران بۆ داخستنی ئەم دۆسیه نەدەکرا، هەروەک چۆن دۆسیەی یونامی داخست”.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دوو قۆڵی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا دەكات

یاسین

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین