عێراق لە ڕیزبەندی هەشتەمی جیهاندایه لەنێو گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بامیە، بەمەش لەنێو 10 وڵاتی سەرەکییه بۆ ئەم بەرهەمە کە لەناو خواردنە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکان بەناوبانگە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای ئەتڵەس بیگ، هیندستان لە پێشەنگی لیستی گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بامیەدایە، کە کۆی بەرهەمهێنانی ساڵانە نزیکەی ٦.٤ ملیۆن تۆن بووە.
نەیجیریا بە بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تۆن پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، لە پلەی سێیەمیشدا مالی بە بەرهەمهێنانی ٦٦٩ هەزار تۆن پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە. سوودان بە بەرهەمهێنانی 322 هەزار تۆن پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و پاکستانیش بە بەرهەمهێنانی 263 هەزار تۆن پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.
کۆت دیڤوار بە بەرهەمهێنانی 193 هەزار تۆن پلەی شەشەمی بەدەستهێنا و نیجەر بە بەرهەمهێنانی 132 هەزار تۆن پلەی حەوتەمی بەدەستهێنا.
عێراق پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا بە بەرهەمهێنانی ساڵانەی 93 هەزار تۆن، پێش کامیرۆن کەوت کە بە بەرهەمهێنانی 84 هەزار تۆن لە پلەی نۆیەمدا هات، لە کۆتاییشدا میسر دێت بە بەرهەمهێنانی ساڵانەی 82 هەزار تۆن پلەی دەیەمی بەدەستهێنا.
بەپێی ئاماری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) ساڵانە بەرهەمی بامیەی جیهانی دەگاتە 11 ملیۆن و 500 هەزار تۆن، پێشبینیش دەکرێت ڕووبەری چێنراو بەو بەرهەمە بەرزبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی جیهانییەوە.

