zagros news agency

فوئاد حسێن: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ

 

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریی دا لە سەپاندنەوەی سزاکانی پێشووی ئەوروپا بەسەر ئێران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی گەڕانەوە بۆ ئەو سزایانە “هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات”.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شەرق ئەلئەوسەت لە نیویۆرک، فوئاد حوسێن رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و ئەگەری گەڕانەوەی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر ئێران بە “توند” وەسف کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، “زیادبوونی گوشارەکان لەسەر پرسی فەڵەستین و لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فشارەکان لەسەر ئێران زیاد دەکات، ئەمەش رەنگە کێشەی گەورەی لێبکەوێتەوە”.

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریی دا لەوەی هەڕەشه کانی ئیسرائیل دژی ئێران “ده توانێت گرژیی زیاتر و کێشه ی گەوره له ناوچەکه بەدوای خۆیدا بێنێت”.

سەبارەت بە بوونی نیگەرانییەکان لە عێراق، فوئاد حسێن گوتی: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی جەنگ و ئەم هێرشانە(جەنگی ئێران و ئیسرائیل) لێکەوتەی هەیە. هیواشی خواست کە ئەم گرژییانە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دکتۆر شێرکۆ تاڵەبانی بۆ زاگرۆس: ژمارەیەک چەکداری لاهور شێخ جەنگی دۆزرانەوە، دوای گولەبارانکرد، تەرمەکانیان سوتێنراوە

یاسین

هەڵاتنی ئەسەد…”ڕێککەوتنێکی گوماناوی” لەگەڵ ئیسرائیل لە بەرامبەر پاراستنى ژیانی

سەڵاح

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

سەڵاح