zagros news agency

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری

 

 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك بۆ كۆچی دوایی مەلا جەرجیس هەولێری زانای ئایینی و كەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر بڵاو كردەوە.

دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەت بۆ كۆچی دوایی مەلا جەرجیس هەولێری:-

بۆ کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتیی ناسراوی هەولێر، مامۆستا مەلا جەرجیس ئیبراهیم هەولێری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی و زانایانی ئایینی کوردستان و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .

خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

‎مەسرور بارزانی

‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ منداڵ لە موسڵ خنکان

سەڵاح

بەلەمێك نوقم بوو و 60 كه‌س بێسه‌روشوێنن کە به‌شێكی زۆریان كوردن

یاسین

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین