زیاتر لە سێ چارەکی ئەندامانی پەرلەمانی ئێستا و سێیەکی نوێنەرانی پێشوو بڕیاریان داوە لەم هەڵبژاردنە ببنەوە بەربژێر بۆ گەیشتنەوە بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
پەرلەمانی عێراق لە دوو هەفتەی رابردوودا بەتەواوی شکستی هێناوە لە بەستنی کۆبوونەوەکان، ئەوەش بەهۆی سەرقاڵبوونی ئەندامانی پەرلەمانەوەیە بە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.
بەپێی ناوەندەكانی زانیاری، لە ڕۆژی هەینی 3ی ئۆكتۆبەر، زیاتر لە یەک ملیۆن وێنەی بەربژێرەكان بڵاو کراوەتەوە.
بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن ئاشکرا دەکەن کە نزیکەی 250 نوێنەر لە خولی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتاران بەربژێرن بۆ دووبارە گەیشتنەوە بە پەرلەمان.
هاوكات بەپێی راپۆرتێی (ئەلمەدا)ی عێراقی، نزیکەی 100 پەرلەمانتاری خولەكانی پێشوو خۆیان بەربژێر کردووەتەوە، لەوانە محەمەد حەلبووسی، سەلیم جبووری، محەمەد کەربوولی و بەها ئەعرەجی.

