zagros news agency

هاتوچۆی عێراق: لەگەڵ هەرێمی كوردستان لەبارەی تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی غەرامەکان رێککەوتووین

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی فیدراڵ، رایدەگەیەنێت تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدا و پارێزگاکانی تر دەگرێتەوە، جەختیش دەكاتەوە سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی غەرامەکان لەگەڵ هەَرێمی كوردستان رێككەوتوین.

عەمید “نەسیڕ عەبدولستار”بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی فیدراڵ، بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی ڕاگەیاند: “تۆمارکردنی سەرپێچییەکانی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستانیش لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكەش دەگرێتەوە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “بەغدا بە کرداری دەستی بە تۆمارکردنی غەرامەی هاتووچۆ کردووە بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان، تەنانەت ئەوانەش کە تابلۆی هەرێمی كوردستانیان پێوەیە.”

سەبارەت بە میکانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەرپرسەكەی هاتوچۆ ڕوونی کردەوە: “کۆبوونەوە و دیدار و هاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەیە و لێکتێگەیشتن و سەبارەت بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان و وەرگرتنی غەرامەکان لەنێوان بەغدا و پارێزگاکان و هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەشەوە هەیە.”

ئاماژەی بەوەشکرد: “دەرەنجام و ڕێککەوتنەکانی ئەم کۆبوونەوانە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیەندرێن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

خه‌لیل دۆسكى: ڤێ حه‌فتیێ لژنا دارایى ل په‌رله‌مانێ عیراقێ دێ سه‌ره‌دانا هه‌رێمێ كه‌ت

دڵشاد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، دۆخی وڵات تاوتوێ ده‌که‌ن

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح